هه‌سه‌ده: سه‌ره‌ڕای رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست، دیمه‌شق به‌رده‌وامه له هێرشكردن
وێستگه‌نیوز -
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند كه سه‌ره‌ڕای رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست، دیمه‌شق له هێرشه‌كانی به‌رده‌وامه بۆسه‌ر ناوچه‌كانی كۆبانێ و گرتووخانه‌ی ئه‌قتان له ره‌قه.
*هاوكات له‌گه‌ڵ تۆپبارانكردنی زیندانی ئه‌لئه‌قتان كه ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشی تێدایه، گرووپه چهكدرهكان چوارده‌وری شارۆچكه‌ی سه‌رینیان كرده ئامانج و به به‌كارهێنانی چه‌كی قورس و تۆپهاوێژ هێرشیان كرده سه‌ر گوندی خروس له باشووری كۆبانی.
*هاوكات ته‌واوی لادێكانی باشوور و باشووری رۆژئاوای كۆبانی به تۆپهاوێژ بۆردوومان كرا و تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته تۆپبارانه‌كه به‌رده‌وامه.
*ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی ئاگربه‌سته بۆ دووه‌م ڕۆژی له‌سه‌ریه‌ك. دوێنێش ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه 22 پێشێلكارییان ئه‌نجام دا له‌وانه هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كانی كۆبانی و حه‌سه‌كه و زیندانی ئه‌قتان.
سه‌ره‌ڕای هێرشه سه‌ربازییه‌كان، دیمه‌شق به‌رده‌وامه له سیاسه‌تی سزادانی به‌كۆمه‌ڵ له‌ڕێی بڕینی ئاو و كاره‌بای شاری كۆبانی و رێگریكردن له چوونه ژووره‌وه‌ی سووته‌مه‌نی له‌م بارودۆخه سه‌خته‌ی زستاندا. له هه‌مان كاتدا به‌رده‌وامه له بڕینی ئاو بۆ زیندانی ئه‌قتان له ره‌قه، كه مه‌ترسی راسته‌وخۆ بۆ سه‌ر ژیانی زیندانییه‌كان دروست ده‌كات و ده‌رئه‌نجامی مرۆیی مه‌ترسیداری ده‌بێت.
*ئێمه دیمه‌شق به ته‌واوی به‌رپرسیار ده‌زانین له‌م پێشێلكارییه به‌رده‌وامانه، و جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌رده‌وامی به ئامانجگرتنی ناوچه دانیشتووه‌كان و دامه‌زراوه هه‌ستیاره‌كان، له‌وانه‌ش ناوه‌نده‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌ندامانی داعش، مه‌ترسییه‌كی جددی له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری دروست ده‌كات.
*داوا له ده‌وڵه‌تانی گه‌ره‌نتیكار ده‌كه‌ین كه ڕێوشوێنی خێرا و كاریگه‌ر بگرنه‌به‌ر بۆ راگرتنی ئه‌م پێشێلكاریانه و دڵنیابوون له پابه‌ندبوونی ته‌واو به ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست.
PM:05:34:22/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 360
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت