تۆم باراك ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا رایگه‌یاند كه ئامانجی بنه‌ڕه‌تی له پێكهێنانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كۆتاییهات و هیچ پاساوێك نه‌ماوه بۆ هاوبه‌شی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده. ده‌شڵێت: "ئێستا دیمه‌شق ئاماده‌یه و توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌رپرسیارێتییه ئه‌منییه‌كان له ئه‌ستۆ بگرێت".
تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی له‌گه‌ڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر له شاری هه‌ولێر، له پلاتفۆرمی "ئێكس" نوسیویه‌تی:
*شه‌ره‌فمه‌ندبووین كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌ڕاڵ مه‌زڵوم عه‌بدی و ئیلهام ئه‌حمه‌د كۆبووینه‌وه.
*ئه‌مریكا پاڵپشتی و پابه‌ندبوونی به‌هێزی خۆی بۆ پێشخستنی پرۆسه‌ی تێكه‌ڵبوون و یه‌كگرتنی هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ سوپای سوریا دووپات ده‌كاته‌وه كه له رێككه‌وتننامه‌ی 18ی كانوونی دووه‌می نێوان هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و حكومه‌تی سوریادا بڕیاری لێدراوه.
*هه‌موو لایه‌نه‌كان هاوڕا بوون كه هه‌نگاوی یه‌كه‌می جه‌وهه‌ری پابه‌ندبوونی ته‌واوه‌تی ئاگربه‌ستی ئێستایه.
* ئێمه به‌كۆمه‌ڵ كار ده‌كه‌ین بۆ ده‌ستنیشانكردن و دروستكردنی متمانه له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان و جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی بۆ به‌دیهێنانی سه‌قامگیری به‌رده‌وام له‌ناوچه‌كه‌دا.
ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە لە رۆژی 6ی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە، هێزەکانی سوپای سووریا دەستیان بە هێرشکردنە سەر گەڕەکە کوردییەکان لە حەلەب و ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هەسەدە کردبوو. چاودێران پێیانوایە ئەم دەسپێشخەرییەی ئەمریکا و پشتیوانیکردنی لە رێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق، هەوڵێکە بۆ رێگریکردن لە خوێنڕشتنی زیاتر و چەسپاندنی چارەسەرێکی سیاسیی گشتگیر لە سووریا.
PM:04:37:22/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 468
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت