ئەمڕۆ مەزڵوم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە


وێستگەنیوز-

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی کانونی دووەمی 2026، لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەنێوان مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا بەڕێوەبچێت.


بەپێی زانیارییەکان، تەوەرەی سەرەکی کۆبوونەوەکە تەرخان دەکرێت بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتە سیاسی و سەربازییەکانی رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا.

هەرچەندە تاوەکو ئێستا وردەکاری زیاتری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بە فەرمی رانەگەیەندراوە بەڵام چاوەڕوان دەکرێت ئەنجامەکانی ئەم دیدارە کاریگەریی راستەوخۆیان لەسەر ئاراستەی رووداوەکانی داهاتوو لە رۆژئاوای کوردستان هەبێت.


PM:12:48:22/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت