کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی بەفربارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی کانونی دووەمی 2026، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتی لە درەنگانی شەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ دەستپێکردنی شەپۆڵێکی بەفر بارین لەسەر ناوچەکەمان ,سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک و بەشەکانی ڕۆژئاوای هەرێم دەستپێدەکات پاشان بۆ ناوچەکانی تر درێژدەبێتەوە، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 10 پلەی سیلیزی
پیرمام : 7 پلەی سیلیزی
سۆران : 4 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : -1 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 8 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 9 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 8 پلەی سیلیزی
دهۆک : 9 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 9 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 8 پلەی سیلیزی
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی هەینی 23ی کانونی دووەمی 2026، بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری لەگەڵ شەپۆڵێکی بەفر بارین سەرجەمی ناوچەکەمان دەگرێتەوە، بەفر بارین لە کاتەکانی شەوی پێنجشەممە دەست پێدەکات لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ و سەنتەری شەنگال و چیای شەنگال پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ بەشەکانی ناوەراست و ڕۆژهەڵاتی هەرێم ، هەروەها سەنتەری پارێزگاکان (هەولێر سلێمانی هەڵەبجە ) و قەزاو ناحیەکان و تەنانەت بەشێک لە سەنتەری پارێزگای کەرکووک و ئیدارەی گەرمیانیش بەفر بارینی دەبێت و شەپۆڵی بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان و سنوورییەکان بەهێز دەبێت و هەندێک کات لەگەڵ بەفر بارین نمە بارانیش دەبێت لە هەندێ ناوچە، کەم بوونەوەی مەودای بینین لە کاتی بەفر بارین بۆ کەمتر لە 1کم، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە چەند پلەیەک".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 3 پلەی سیلیزی
پیرمام : -1 پلەی سیلیزی
سۆران : -1 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : -4 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 1 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 2 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 3 پلەی سیلیزی
دهۆک : 1 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 3 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 4 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 2 پلەی سیلیزی
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "کاریگەری ئەم شەپۆڵە لەسەر ناوچەکەمان لە شەوی هەینی هەمان رۆژ کۆتای دێت".
AM:11:43:22/01/2026
ئهم بابهته 588
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت