ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی سەڵاحەدین بەهائەدین و هاکان فیدان بڵاوکرایەوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی کانونی دووەمی 2026، شاندێکی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە سەرۆکایەتی مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو سەردانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیای کرد و لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبوونەوە.
نووسینگەی ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی بڵاویکردەوە، لە میانەی سەردانەکەدا شاندی یەکگرتوو نیگەرانی خۆی بۆ رووداوەکانی رۆژئاوای کوردستان و نەگەیشتن بە ئاشتی لە نێوان حکومەتی سوریا و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر راگەیاند.
لە کۆبوونەوەکەدا، ئەمینداری گشتی یەکگرتوو جەختی کردەوە لە چارەسەری ئاشتیانەو مافە رەواکانی کورد لە ناوچەکە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی تورکیا تەقدیری هەوڵە دڵسۆزانە بەردەوامەکانی یەکگرتوو بەگشتی و ئەمینداری گشتی بەرز نرخاند لە ڕابوردوو ئیستادا و هیوای خواست هەنگاوەکانی ئاشتی بەرەنجامی هەبێت و ناوچەکە دوربکەوێتەوە لەشەڕو ناکۆکی.
PM:10:10:21/01/2026
ئهم بابهته 156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت