رەوتی هەڵوێست: بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنمان لەهەولێر بێ سەروشوێنە
وێستگەنیوز –
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی ڕەوتی هەڵوێست، م. ئدریس محەمەد، بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی هەڵوێست لە هەولێر و ئەندامی ئەنجومەنی هەولێری ڕەوتەکە لەشاری هەولێر لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکراوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە کەوێنەیەکی بۆ وێستگەنیوز نێردراوە، "کاتژمێر 10 ی بەیانی لەکاتێکدا دەیویست بڕوات بۆ کۆبونەوەی لایەنە سیاسیەکان بۆ دۆخی ڕۆژئاوا، هێزێکی ئەمنی بە بەرگی مەدەنی دەچنە سەر ماڵەکەی، جگە لە دەستگیرکردنی، موبایلەکەشی دەبەن".
ڕاگەیاندراوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە : "تاوەکو ئێستا سۆراخی دیارنیە کە لە کوێ دەستگیرکراوە و ئەم هێزە کێن بەبێ بڕیاری دادگا کەسایەتیەکی سیاسی دەڕفێنن".
ڕەوتی هەڵوێست بەرپرسیاریەتی دەخەنە ئەستۆی هێزە ئەمنیەکان و ئەم ڕەفتارە بەکارێکی سیاسی دەزانن.
ڕاگەیاندراوەکە ڕونیکردۆتەوە، "دوێنێ بەهەمان شێوە، بڕیاردەرو وەفدێکی ڕەوتی هەڵوێست، کە م. ئیدریسی لەگەڵ بوو، ویستیان بەشداری خۆپیشاندانی دژبە داگیرکاری ڕۆژئاوا بکەن، لەلایەن ژمارەیەکی زۆر کادیری حیزبی بە ئاگاداری بەرچاوی هێزە ئەمنیەکان ڕێگایان لێگیرا وبێڕێزی زۆرکرا".
PM:03:10:21/01/2026
ئهم بابهته 188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت