غالب محەمەد: بەمنزیكانە 197 گەنجی كورد لە لیبیاوە دەگەڕێندرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان


وێستگه‌نیوز –

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی رەوتی هەڵوێست ئاشكرای كردووە بەمنزیكانە ژمارەیەكی زۆر گەنجی كورد لە لیبیاوە دەگەڕێندرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان.


غالب محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی رەوتی هەڵوێست لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاویكردووەتەوە، "لە دوو رۆژی داهاتوودا زۆرینەی ئەو گەنجانەی لە لیبیا بوون لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان 197 كەسن".

بڕیاربوو ئەمڕۆ چوارشەممە کاروانی یەکەمی کۆچبەرانی کورد کە لە لیبیا گیریانخواردبوو، بە فڕۆیەکی تایبەتی سەربازی بگەڕێندرێنەوە، بەڵام ئەحمەد سەحاف، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە "بەهۆی نالەباریی کەشوهەوا گەڕانەوەی ئەمڕۆی ئەو کۆچبەرانە بۆ سبەی پێنجشەممە 22ی مانگ دوادەکەوێت".




PM:01:07:21/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت