بارەگای بارزانی ناوەڕۆكی پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان مەسعود بارزانی و ئەحمەد شەرع بڵاودەكاتەوە


وێستگه‌نیوز –

بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی رۆژی سێشەممە 20ی كانونی دووەمی 2026 مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریاوە پێ گەییشت.


لە راگەیەندراوەكەی بارەگای بارزانیدا هاتووە، "لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ئەحمەد شەرع وێڕای ئاماژەدان بە دوایین پێشهاتەكانی سووریا، ئەوەشی خستەڕوو كە لەگەڵ هێزەكانی سووریای دیموكرات گەیشتۆتە رێككەوتن".

ئاماژەشیكرد، "هەرلەو پەیوەندییەدا مەسعود بارزانی ئەوەی دووپات كردەوە كە ئێمە لەگەڵ ئاشتیداین و پێویستیشە ماف و كەرامەتی گەلی كورد پارێزراو بێت".


AM:10:07:21/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت