هێزێكی دژه‌تیرۆر له سلێمانییه‌وه گه‌یشته رۆژئاوای كوردستان
وێستگه‌نیوز -
هێزێكی دژه‌تیرۆر له سلێمانییه‌وه بۆ پاڵپشتی له گه‌لی كورد گه‌یشتووه‌ته رۆژئاوای كوردستان.
یه‌كینه‌كانی دژه‌تیرۆری ڕۆژئاوا (YAT) ئه‌م وێنانه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "سوپاس و ڕێزی ته‌واومان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین به هێزه‌كانی دژه تیرۆر له سلێمانی (CTG) بۆ ئه‌و وه‌ستانه پته‌وانه‌یان له ته‌نیشت یه‌كه‌كانی ئێمه، یه‌كه‌كانی دژه تیرۆر (YAT)، له سه‌خت‌ترین بارودۆخه‌كاندا".
(YAT) ده‌ڵێت: "سوپاسی هێزه‌كانی دژه تیرۆر له سلێمانی له سلێمانی ده‌كه‌ین بۆ هاتنیان له ئێستادا بۆ پشتگیری یه‌كه‌كانی ئێمه له پاراستنی گه‌لی خۆمان".
PM:09:58:20/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 460
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت