پارێزگای هه‌ولێر سبه‌ینێشی كرده پشوو
وێستگه‌نیوز –
پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند كه به‌هۆی سه‌رما و سۆڵه‌وه، سبه‌ی له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی حكومی و نا حكومی پشووی فه‌رمی ده‌بێت.
پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "به‌هۆی ئه‌و سه‌رما و سۆڵه و دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما بۆ ژێر سفر و دروستبوونی ئاسته‌نگی هاتووچۆ و به‌ستن و شه‌خته‌ی ڕێگا و شه‌قامه سه‌ره‌كی و گشتییه‌كان، پارێزگاری هه‌ولێر له پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی قوتابییان، بڕیاریدا سبه‌یش چوار شه‌ممه 2026.1.21، ته‌نها له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی حكومی و ناحكومی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر بكرێته پشوو".
دوێنێ دووشه‌ممه پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دوای كۆبوونه‌وه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ قائیمقامه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر، سه‌باره‌ت به‌و شه‌پۆله به‌فر و باران بارین و سه‌رما و سۆڵه‌ی ڕووی له ناوچه‌كه كردووه، بڕیاردرا له پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی قوتابییان، سێشه‌ممه 2026.1.20، ته‌نها له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی حكومی و ناحكومی سه‌ربه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر پشووبێت".
پێشتریش هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، "وه‌ك پارێزگای سلێمانی، له‌سه‌ر بنه‌مای راپۆرتی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دوای ڕاوێژكردن به فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رێتیی گشتیی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای سلێمانی و یه‌كه كارگێڕییه‌كان، به‌هۆی دابه‌زینی زۆری پله‌كانی گه‌رما له سنووری پارێزگای سلێمانی و، له پێناوی پاراستنی سه‌لامه‌تیی و ته‌ندروستیی گشتیی‌دا بڕیارماندا دوو رۆژ پشووی فه‌رمی له هه‌موو خوێندنگه و ناوه‌نده‌كانی خوێندنی حكومی و ناحكومی رابگه‌یه‌نین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه "رۆژانی سێشه‌ممه 20ی كانونی دووه‌می 2026 و چوارشه‌ممه 21ی كانونی دووه‌می 2026 پشووی فه‌رمی ده‌بێت له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی حكومی و ناحكومی".
PM:09:32:20/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 504
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت