هه‌سه‌ده راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به ئاگربه‌ست بڵاوكرده‌وه
وێستگه‌نیوز –
فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" پابه‌ندبوونی ته‌واوی هێزه‌كانیان به ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ حكومه‌ت له دیمه‌شق راده‌گه‌یه‌نن كه لێكتێگه‌یشتنی له‌سه‌ر كراوه.
فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" له راگه‌یه‌ندراوێكدا:
* پابه‌ندبوونی ته‌واوی هێزه‌كانمان به ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ حكومه‌ت له دیمه‌شق راده‌گه‌یه‌نین كه لێكتێگه‌یشتنی له‌سه‌ر كراوه.
*دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌ستپێشخه‌ر نابین بۆ هیچ چالاكیه‌كی سه‌ربازی مه‌گه‌ر هێزه‌كانمان له داهاتوودا هێرشیان بكرێته‌سه‌ر.
*ئێمه كراوه‌یی خۆمان بۆ ڕێڕه‌وی سیاسی و چاره‌سه‌ری دانوستانكاری و گفتوگۆ دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
* ئاماده‌یی خۆمان بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و پێشه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی 18ی كانوونی دووه‌م ده‌رده‌بڕین به شێوه‌یه‌ك كه دۆخه‌كه ئارام و سه‌قامگیر بكات.
PM:08:21:20/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 464
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت