حكومه‌تی سوریا لێكتێگه‌یشتنێكی له‌گەڵ هه‌سه‌ده راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عه‌ره‌بیی سوریا لێكتێگه‌یشتنێكی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی پارێزگای حه‌سه‌كه راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه، هێزه سه‌ربازییه‌كانی سوریا ناچنه نێو گونده كوردنشینه‌كان و سه‌نته‌ری شاره‌كانی حه‌سه‌كه و قامیشلۆ.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عه‌ره‌بیی سوریا بڵاویكرده‌وه كه لێكتێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش له نێوان حكومه‌تی سوریا و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بابه‌تی تایبه‌ت به ئاینده‌ی پارێزگای حه‌سه‌كه كرا.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سوریا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*ڕێككه‌وتن كراوه كه چوار ڕۆژ مۆڵه‌ت بدرێت به هێزه‌كانی سوریای دیموكرات بۆ راوێژكاری به مه‌به‌ستی داڕشتنی پلانێكی ورد بۆ یه‌كخستنی كرده‌یی ئه‌و ناوچانه.
*ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتن بكرێت، هێزه‌كانی سوریا ناچنه ناو سه‌نته‌ری شاره‌كانی حه‌سه‌كه و قامیشلۆ و له ده‌وروبه‌ری شاره‌كان ده‌مێننه‌وه.
*دواتر خشته‌ی زه‌مه‌نی و ورده‌كارییه‌كانی یه‌كخستنی ئاشتیانه‌ی پارێزگای حه‌سه‌كه به شاری قامیشلۆشه‌وه، باس ده‌كرێت.
*به‌پێی رێككه‌وتن، هێزه سه‌ربازییه‌كانی سوریا ناچنه ناو گونده كوردنشینه‌كانه‌وه، هه‌روه‌ك هیچ هێزێكی چه‌كدار له‌و گوندانه‌دا بوونیان نابێت جگه له هێزه ئه‌منییه ناوخۆییه‌كان كه له دانیشتووانی ناوچه‌كه پێكده‌هێنرێن.
*مه‌زلوم عه‌بدی كه‌سێك له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات بۆ پۆستی بریكاری وه‌زیری به‌رگری كاندید ده‌كات، جگه له پێشنیاركردنی كاندیدێك بۆ پۆستی پارێزگاری حه‌سه‌كه و ناوه‌كان بۆ نوێنه‌رایه‌تیكردن له ئه‌نجومه‌نی گه‌ل، هه‌روه‌ها لیستی تاكه‌كان بۆ دامه‌زراندن له چوارچێوه‌ی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی سوریا.
*هه‌ردوولا ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر یه‌كخستنی سه‌رجه‌م هێزه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی هه‌سه‌ده له‌چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆ، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی گفتوگۆكان له‌سه‌ر میكانیزمی وردی یه‌كگرتن. هه‌روه‌ها دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كان ده‌خرێنه ناو په‌یكه‌ری حكومه‌تی سوریاوه.
*مه‌رسومی ژماره 13، تایبه‌ت به مافی زمانه‌وانی و كولتووری و هاوڵاتیبوونی كورد، جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی پابه‌ندبوونێكی هاوبه‌شه بۆ بنیاتنانی سوریایه‌كی یه‌كگرتوو و به‌هێز له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی نیشتمانی و زامنكردنی مافی هه‌موو پێكهاته‌كانی.
*جێبه‌جێكردنی ئه‌م ڕێككه‌وتنه كاتژمێر 8:00ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ستپێده‌كات.
PM:06:46:20/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 924
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت