مەسرور بارزانی: نیگەرانم و جەخت لە رێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد لە سوریا دەكەمەوە
وێستگەنیوز –
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان نێگەرانی قوڵی خۆی لە بارودۆخی سوریا دەربڕی و داوایكرد رێز لە مافەكانی گەلی كورد بگیرێت.
نووسینگەی راگەیاندنەكەی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، پێشوازی لە جاسم محەمەد ئەلبدێوی ئەمینداری گشتیی نوێی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کرد و لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ ئاڵوگۆڕ کرا".
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی کەنداو".
بەپێی راگەیەندراوەكە، شەڕ و پێکدادانەکانی سووریا، تەوەرێکی دیکەى دیدارەکە بوو، سەرۆکی حکومەت "نیگەرانیی قووڵی خۆی لە پەرەسەندنی گرژی و شەڕ دەربڕی و جەختی لە پاراستن ئاشتی و سەقامگیری و رێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و گشت پێکهاتەکانی سووریا کردەوە".
PM:03:18:20/01/2026
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت