قونسوڵخانەی ئەمریكا هۆشداری دەدات سەبارەت بە خۆپیشاندانەكانی هەرێمی كوردستان


وێستگەنیوز –

قونسوڵخانەی ئەمریكا لەهەولێر رایگەیاند چاودێری بانگەشەكردن دەكات بۆ خۆپیشاندان لە هەولێر و ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان.


قونسوڵخانەی ئەمریكا لەهەولێر لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، "داوا لە هاوڵاتیانی ئەمریكا دەكات چاودێری راگەیاندنە ناوخۆیەكان بكەن و خۆیان لە ناڕەزایەتی و گردبوونەوەكان بەدوور بگرن".

باسی لەوەشكرد، "رەنگە ئەو خۆپیشاندانانە بەشێوەیەكی لەناكاو پەرەبسەنێت و ببێتە هۆی پەكخستنی جموجۆڵ و خزمەتگوزاری، یان بگۆڕدرێت بۆ كاری توندوتیژی".

قونسوڵخانەی ئەمریكا لەهەولێر ئاماژەشیكردووە، "تاوەكو ئێستاش وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا گەشتكردنی بۆ عێراق خستووەتە ئاستی چوارەوە لەبەر ئەوە گەشت مەكەن بەهۆی مەترسی تیرۆر و رفاندن و ململانێ‌ چەكدارییەكان و شپرزە مەدنییەكان".


PM:01:54:20/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت