بافڵ تاڵەبانی راگەیاندراوێکی توندی بڵاوکردەوە
وێستگەنیوز –
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوانە كرد كە بە گەلی گورد دەكرێت لە سوریا بە كردەوەی بەربەری ناوی بردن.
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:
-ئەوەی لە سوریا و رۆژئاوای کوردستان دەگوزەرێت مایەی قبوڵ نییە و دەبێت بوەستێنرێت.
-ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەم کردەوە بەربەرییانەیە بەرامبەر بە گەلی کورد دەکەین.
-گەلی کورد بێدەنگ نابێت و چاوپۆشی ناکات.
-رۆژئاوا هەزاران کوڕ و کچی خۆی لەدەستدا لە شەڕی دژی داعشدا، بەرگری لە جیهان کرد و لە بەرامبەردا باجێکی گەورەیدا. ئەوان شایەنی رێز و کەرامەت و پاراستنی راستەقینەن.
-داوا لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و گەلی ئەمریکا دەکەم بەبێ دوودڵی و بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بکەن بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی و بەرقەرارکردنی سەقامگیری.
PM:01:18:20/01/2026
ئهم بابهته 200
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت