عەلی قەرەداغی: هەسەدە رێكەوتنەكەی جێبەجێنەكردووە و خۆی بەرپرسیارە


وێستگەنیوز –

سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی جیهان پێی وایە هەسەدە رێكەوتنەكەی جێبەجێنەكردووە و خۆی بەرپرسیارە لەوەى روودەدات.


عەلی قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی جیهان پەیامێکی لە هەژماری فەرمی خۆی بڵاویكردۆتەوە و رایگەیاند "جێگای سەرسوڕمانە مولحیدە توندڕەوەکانی کورد شانبەشانی ئاڵای تورکیا وێنەی من دەسووتێنن".

وتيشى، "عەلمانیەکان و هەندێك لەو كەسانەشی کە پەیوەستن بە فیکر یان دەعوەی ئیسلامی تۆمەتبارم دەکەن و تۆمەتم بۆ هەڵدەبەستن، لەوانەش پشتیوانیکردن لە رێکخراوە جوداخوازە کوردییەکان".

دووپاتیشیكردەوە، "من تەنها داوای ئاشتی و جێبەجێكردنی رێكەوتنەكە و راگرتنی خۆێنڕشتنم كردووە، بەڵام لەبەر ئەوەی هەسەدە پەبەند نەبووە بە رێكەوتنەكەوە، بەرپرسیارێتییەكە دەكەوێتە ئەستۆی ئەو".

عەلی قەرەداغی دەشڵێت، "جگە لەوەش، چەند رۆژێک لەمەوبەر لە تویتێکدا بە توندی پشتگیریم لە بڕیارەکانی سەرۆک ئەحمەد شەرع کرد، خوا بیپارێزێت".


PM:01:09:20/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت