بەرگری عێراق: كار دەكەین بۆ كۆتایی پێهێنانی ئەركی راوێژكارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنكەی هەولێر
وێستگەنیوز –
وەزارەتی بەرگری عێراق ئاشكرای كردووە، لەدوای كۆتایی هێنانی ئەركەكانیان لە عێراق، كار دەكەن بۆ كۆتایی هێنانی ئەركی راوێژكارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەبنكەی سەربازی هەولێر.
لیوا تەحسین خەفاجی، بەڕێوەبەری راگەیاندن لە وەزارەتی بەرگری عێراق بە ئاژانسی عێراقییەی راگەیاند، "دوای ئەوەی كۆتاییمان بە ئەركی راوێژكارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێنا لە بنەكەی سەربازی عەین ئەسەد، ئێستا هیچ راوێژكارێكی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەموو بنكە سەربازییەكانی عێراق بوونیان نییە".
وتيشى، "راوێژكارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تەنها لە بنكەی سەربازی هەولێر بوونیان ماوە و كارێكی گەورە لەئارادایە بۆ كۆتایی پێهێنانی ئەركەكانیان و بەجێهێشتنی هەولێریش".
یەکشەممەی ڕابردوو، لیژنەی باڵای سەربازی بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق، تەواوبوونی پرۆسەی چۆڵکردنی سەرجەم بنکە سەربازییەکان و بارەگاکانی فەرماندەیی لە ناوچە فەرمییەکانی فیدراڵی عێراق لە راوێژکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێراق راگەیاند.
PM:12:09:20/01/2026
ئهم بابهته 124
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت