كەشناسی: پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە و لە هەندێك ناوچەش بەفر دەبارێت


وێستگەنیوز-

بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە و لەهەندێك ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەفەر دەبارێت و شەختە و بەستن روودەدات.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان لە ناوەڕاست و باکوری هەرێم ساماڵ و پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ دابارینی بەفر و بارانی پچڕ پچڕ تا کاتەکانی نیوەڕۆ پاشان کۆتایی دێت ".

ئاماژەشیكرد پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (3-5) پلەی سیلیزی بەراورد بە پلەکانی گەرمی دوێنێ وەک لە خوارەوە ئاماژەی پێکراوە.

هەولێر : 7 پلەی سیلیزی
پیرمام : 3 پلەی سیلیزی
سۆران : 3 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : -4 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 5 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 6 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 5 پلەی سیلیزی
دهۆک : 5پلەی سیلیزی
زاخۆ : 5 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 5 پلەی سیلیزی

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی پێشبینیشیكرد سبەى چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور بێت و لە ناوچەشاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت .
روونیشیكردەوە، نزمترین پلەکانی گەرمی کەمێک بەرز دەبێتەوە بەڵام بەرزترین پلەکانی گەرما بە (2-3) پلەی سیلیزی بەرزتر دەبێتەوە بە بەراورد بە پلەکانی گەرمی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ چوراشەممە.
هەولێر : 9 پلەی سیلیزی
پیرمام :4 پلەی سیلیزی
سۆران : 4 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : -3 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 7 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 8 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :7 پلەی سیلیزی
دهۆک :6 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 7 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 8 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 8 پلەی سیلیزی

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هۆشداریدا لەوەی بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما شەختە و بەستن روودەدات لەهەندێ ناوچە بەتایبەت لەو ناوچانەی بەفری لێ باریوە.


AM:10:57:20/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت