هەسەدە پێنج هێرشی گرووپە چەكدارەكانی دیمەشقیان بۆ سەر باشوری كۆبانێ تێكشكاندووە
وێستگەنیوز-
هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە باشوری كۆبانێ هێرشی گرووپە چەكدارەكانی حكومەتی دیمەشقیان تێكشاندووە.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، هێزەكانمان لەگەڵ یەكێنەكانی پاراستنی ژن (یەپەژە) پێنج هێرشی گرووپە چەكدارەكانی دیمەشقیان بۆ سەر گوندی شاری سرین لە باشوری كۆبانێ تێكشكاندووە.
دووپاتیشیان كردەوە، لەو هێرشانەدا 7 ئۆتۆمبێلی سەربازی گرووپە چەكدارەكانی دیمەشقیان تێكشكاندووە و 4 درۆنیان خستووەتە خوارەوە و زەرەروزیانیان بە 4 زرێپۆش گەیاندووە.
AM:09:34:20/01/2026
ئهم بابهته 152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت