هه‌سه‌ده داوای چه‌ك هه‌ڵگرتنی گه‌نجانی هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
*له 6ی كانوونی دووه‌مه‌وه تا ئێستا ناوچه‌كانمان و گه‌له‌كه‌مان ڕاسته‌وخۆ هێرشی دڕندانه‌ی ده‌كرێته‌سه‌ر. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌دا شه‌ڕڤانانمان به وره و فیداكارییه‌كی زۆره‌وه خه‌بات ده‌كه‌ن و به شه‌ره‌فه‌وه به‌رده‌وامن له شه‌ڕكردن.
*ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانی كه هه‌ڵگری بیری دrاrعrشrن، هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر گه‌له‌كه‌مان چڕتركردووه‌ته‌وه، به‌و هیوایه‌ی ئیراده و خه‌باتمان بشكێنن.
*ئێمه به ئیراده‌یه‌كی زۆره‌وه ده‌ڵێین، وه‌ك چۆن دۆسته‌كانمان له ساڵی 2104دا له كۆبانێ به‌رخۆدانێكی مێژووییان ئه‌نجامدا و كۆبانێیان كرده گۆڕستانێك بۆ دrاrعrشrن، كه توركیا پشتیوانی ده‌كرد، ئه‌مڕۆش به هه‌مان ئیراده رایده‌گه‌یه‌نین كه شاره‌كانمان له دێریكهوه تا حه‌سه‌كه و كۆبانێ ده‌كه‌ینه گۆڕستانێك بۆ بۆ دrاrعrشrه نوێكان، كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێن".
*له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه داوا له هەموو گەنجانی کورد (کوڕان و کچان) لە رۆژئاوا، باکوور، باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان و تەنانەت ئەوانەی لە ئەورووپان ده‌كه‌ین یەکبگرن و سنوورەکان تێکبشکێنن و بەشداری لەم بەرخۆدانەدا بکەن.
*ئەمرۆ رۆژی کەرامەت و بەرپرسیارێتیی مێژووییە؛ ئێمە جارێکی دیکە نیشانی دەدەین کە ئیرادەی گەلان لە هەر جۆرە داگیرکارییەک بەهێزترە.
PM:11:34:19/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 436
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت