فه‌وزه یوسف داواكارییه‌كی نوێی ئه‌حمه‌د شه‌رع ئاشكرا ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی "په‌یه‌ده" رایگه‌یاند كه كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و سه‌رۆكی سوریا نه‌رێنی بووه، داواكارییه‌كی ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سوریاش ئاشكرا ده‌كات.
فه‌وزه یوسف، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی "په‌یه‌ده" رایگه‌یاند كه "كۆبوونه‌وه‌ی مه‌زڵووم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده و ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی سوریا ئه‌رێنی نه‌بوو و عه‌بدی ده‌گه‌ڕێته‌وه حه‌سه‌كه".
فه‌وزه یوسف ده‌ڵێت: "حكومه‌تی سوریا داوامان لێده‌كات، به‌بێ هیچ شتێك چه‌ك دابنێین و حه‌سه‌كه و كۆبانێیان راده‌ست بكه‌ین".
وتیشی: "له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌زڵوم عه‌بدی و ئه‌حمه‌د شه‌رع، داوایان لێ كردووین، حه‌سه‌كه و كۆبانێ چۆڵ بكه‌ین و راده‌ستی ئه‌وانی بكه‌ین".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئه‌و داوایه‌ی حكومه‌تی دیمه‌شق له رێككه‌وتنه‌كه‌ی دوێنێدا نه‌بووه.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی په‌یه‌ده باسی له‌وه‌شكرد كه له ئێستادا "شاری كۆبانی له‌لاین حكومه‌ته‌وه گه‌مارۆ دراوه، دانیشتووانی ناوچهكانیشمان خۆیان چه‌كدار ده‌كه‌ن و خۆمان بۆ هه‌ر هێرشێك ئاماده ده‌كه‌ین".
راشیگه‌یاند كه "ئه‌و كه‌مپانه‌ی كه خێزانه‌كانی داعشی تێدا نیشته‌جێیه، به‌هه‌مان چاره‌نووسی زیندانه‌كانی ئه‌لشه‌دادی و ره‌قه ده‌چن، ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانی كار نه‌كات و ئه‌م شه‌ڕه نه‌وه‌ستێت".
PM:10:44:19/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 1588
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت