"فڕۆكه‌ی توركیا نزیك حه‌سه‌كه بۆردومان ده‌كات"
وێستگه‌نیوز –
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رایگه‌یاند كه فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا چیای كژوان (كه‌زوان) له باشووری شاری حه‌سه‌كه بۆردومان ده‌كه‌ن.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هه‌سه‌ده رایگه‌یاند كه:
*كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا چیای كژوان (كه‌زوان)یان له باشووری شاری حه‌سه‌كه بۆردومان كرد.
*هاوكات شوێنه‌كه به تۆپهاوێژ بۆردوومان كرا.
*هاوكات هێزه‌كانمان هێرشی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به دیمه‌شقیان له میحوه‌ری گوندی (عالیه) تێك‌شكاند و زیانی گیانی و مادی زۆریان به لایه‌نی ده‌ستدرێژیكار گه‌یاند.
PM:09:31:19/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 740
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت