"چه‌كدارانی حكومه‌تی ديمەشق هه‌وڵی گه‌مارۆدانی كۆبانی ده‌ده‌ن"
وێستگه‌نیوز –
ئاژانسی هاوارنیوز رایگه‌یاند كه "شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده و یه‌په‌ژه له ده‌وروبه‌ری عه‌ین عیسا به‌ره‌نگاری هێرشێكی به‌رفراوانی گرووپه چه‌كداره‌كان ده‌بنه‌وه، كه ئامانجیان گه‌مارۆدانی شاری كۆبانییه و ئێستا شه‌ڕێكی سه‌خت له ناوچه‌كه‌دا به‌رده‌وامه".
هاوارنیوز كه له رۆژئاوای كوردستانه‌وه به زمانی عه‌ره‌بی په‌خش ده‌كات بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه چه‌كدارانی حكومه‌تی كاتیی دیمه‌شق هه‌وڵێكی نوێیان بۆ گه‌مارۆدانی شاری كۆبانی له كانتۆنی فورات ده‌ستپێكرد".
ئاژانسه‌كه ده‌ڵێت: "له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنه‌وه وه‌ڵامدرانه‌وه، شه‌ڕه‌كه له ڕۆژئاوای شارۆچكه‌ی عه‌ین عیسا چڕبووه‌ته‌وه و هه‌ردوولا چه‌كی قورس و سوك به‌كارده‌هێنن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "هێزه‌كانی هه‌سه‌ده به توندی به‌رپه‌رچی پێشڕه‌وییه‌كانی ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌یان داوه‌ته‌وه كه ده‌یانه‌وێت ڕێگه‌ی سه‌ره‌كیی كۆبانی بگرن".
سه‌رچاوه مه‌یدانییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه له ئه‌نجامی ئه‌م پێكدادانه به‌هێزانه‌دا كوژراو و بریندار له ریزه‌كانی هه‌ردوولادا هه‌یه.
هاوارنیوز راشیگه‌یاندووه كه "ناوچه‌كه له حاڵه‌تی ئاماده‌باشی ته‌واودایه و شه‌ڕڤانان رێگرییان كردووه له‌وه‌ی چه‌كداره‌كان بتوانن هیچ پێشڕه‌وییه‌ك به‌ره‌و ناوه‌ندی كۆبانی ئه‌نجام بده‌ن، دانیشتووانی ناوچه‌كه‌ش به‌هۆی مه‌ترسی فراوانبوونی شه‌ڕه‌كه‌وه ئاواره‌بوون".
PM:04:50:19/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 448
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت