هه‌سه‌ده: گرتووخانه‌ی شه‌دادی له ژێر كۆنترۆڵی ئێمه ده‌رچووه
وێستگه‌نیوز –
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" رایگه‌یاند كه گرتووخانه‌ی شه‌دادی كه هه‌زاران تیرۆریستی داعشی تێدایه له ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانیان نه‌ماوه و كه‌وتووه‌ته ده‌ست گروپه چه‌كداره‌كانی دیمه‌شق.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" راگه‌یه‌ندراوێكی ئاراسته‌ی رای گشتی كرد سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئه‌م دواییه‌ی گرتووخانه‌ی شه‌دادی و تیایدا هاتووه:
*له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه به‌ندیخانه‌ی شه‌دادی كه هه‌زاران تیرۆریستی داعشی تێدایه، له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی دیمه‌شقه‌وه چه‌ندین جار هێرشی كراوه‌ته سه‌ر.
*هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ئه‌م هێرشانه‌یان به‌رپه‌رچ داوه‌ته‌وه و چه‌ندین جار شكاندوویانن و به‌وهۆیه‌شه‌وه ده‌یان شه‌هید و بریندارمان هه‌یه.
*هه‌رچه‌نده به‌ندیخانه‌ی شه‌دادی ته‌نها نزیكه‌ی دوو كیلۆمه‌تر له بنكه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌و ناوچه‌یه دووره، به‌ڵام سه‌رباری چه‌ندین جار داوای ده‌ستوه‌ردان له‌و بنكه‌یه‌دا، ده‌ستوه‌ردانی نه‌كردووه.
*لێره‌وه رای گشتی ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه له ئێستادا به‌ندیخانه‌ی شه‌دادی له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆنترۆڵی هێزه‌كانمانه.
PM:04:49:19/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 756
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت