ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق: لە مانگی 12ی ساڵی رابردوو زیاتر لە 27 هەزار گرێبەستی هاوسەرگیری تۆمارکراون


وێستگەنیوز-

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاماری مانگی کۆتایی ساڵی رابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکان، 27 هەزار و 2 گرێبەستی هاوسەرگیری واژۆ کراون.


ئەمڕۆ دووشەممە 19ی کانونی دووەمی 2026، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوودا، لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان، 27 هەزار و 2 گرێبەستی هاوسەرگیری واژۆ کراون، لە بەرامبەردا، ژمارەی جیابوونەوەکان گەیشتووەتە چوار هەزار و 888 حاڵەت.

ئاماژە بەوەکراوە، زۆرترین رێژەی هاوسەرگیری لە بەغدا بووە، کە لە بەری رەسافە 4112 گرێبەستی هاوسەرگیری واژۆکراوە و 798 حاڵەتی جیابوونەوەش تۆمار کراوە، هەروەها لە بەری کەرخ 3237 هاوسەرگیری و 692 جیابوونەوە هەبووە.

دوای بەغدا، پارێزگای نەینەوا لە ڕیزبەندییەکەدا دێت، کە تێیدا 3064 گرێبەستی هاوسەرگیری و 530 حاڵەتی جیابوونەوەی تێدا تۆمار کراوە.

وەک لە ئامارەکەی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق خراوەتەڕوو، زۆرترین رێژەی هاوسەرگیری لە بەری رەسافەی بەغدا تۆمارکراوە، هەروەها زۆرترین حاڵەتی جیابوونەوەش هەر لەبەری رەسافە تۆمارکراوە، هەروەها کەمترین رێژەی جیابوونەوەش لە پارێزگای میسان تۆمارکراوە کە 71 حاڵەت بووە.


AM:11:48:19/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت