ئیلهام ئەحمەد: داوا لە هاوڵاتییان دەکەم لەوپەڕی وریاییدا بن و نەکەونە داوی دەنگۆکان
وێستگەنیوز-
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا داوا لە هاوڵاتییان دەکات نەکەونە داوی دەنگۆکانەوە.
ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) نووسیویەتی، "داوا لە هاوڵاتییان دەکەم لەوپەڕی وریاییدا بن و نەکەونە داوی دەنگۆکان، سەرجەم ئەو ڕاپۆرتانەی باس لە کۆمەڵکوژی لە حەسەکە دەکەن، دوورن لە راستییەوە و بەتەواوی هەڵبەستراون".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئەم چەواشەکارییانە لەلایەن گرووپە توندرەوەکانی هێزەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکرێنەوە، بە مەبەستی تێکدانی ئاگربەست و نانەوەی گرژیی عەشایەری و زەمینەسازی بۆ هێرشکردنە سەر حەسەکە و کۆبانی".
ئەوەشی وت، "ئەوان پابەندی ئاگربەستن و کار دەکەن بۆ یەکخستنی تەواوەتی هێزەکان لە حەسەکە."
دوێنێ یەکشەممە، 18ی کانونی دووەمی 2026، وەزارەتی بەرگریی سوریا، وەک جێبەجێکردنی ڕێککەوتنە نوێیەکەی نێوان دیمەشق و هەسەدە بە فەرمی راگرتنی تەواوەتیی شەڕ و ئاگربەستی لەسەرجەم بەرەکان راگەیاند.
AM:09:40:19/01/2026
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت