ئه‌مریكا پێشوازی له رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له نێوان سوریا و هه‌سه‌ده ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی پێشوازی له رێككه‌وتنی حكومه‌تی سوریا و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" ده‌كات، ێككهوتنهكهش به 'خاڵی وه‌رچه‌رخانی سه‌ره‌كی' ناوده‌بات و به‌ڵێنی پشتگیریكردن بۆ پرۆسه‌ی یه‌كگرتن ده‌دات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه تۆم باراك نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا له پلاتفۆڕمی (X)نووسی:
*ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستخۆشی له حكومه‌تی سوریا و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌كات بۆ هه‌وڵه بنیاتنهرهكانیان له گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی ئه‌مڕۆ، كه ڕێگه خۆشكه‌رن بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ و هاوكاری به‌ره‌و سوریایه‌كی یه‌كگرتوو.
*دوو سه‌ركرده‌ی گه‌وره‌ی سوریا كه دیدگای هاوبه‌شیان بۆ رزگاركردنی وڵات و گه‌له‌كه‌یان له‌ده‌ستی سته‌مكاری هه‌بووه، ئێستا كۆبوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی داهاتوویه‌كی گه‌شاوه‌تر بۆ هه‌موو سوریاییه‌كان دابڕێژن.
*ئه‌م رێككه‌وتن و ئاگربه‌سته نوێنه‌رایه‌تی خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی سه‌ره‌كی ده‌كات، كه تیایدا نه‌یارانی پێشوو له‌بری دابه‌شبوون هاوبه‌شی له باوه‌ش ده‌گرن.
*ئه‌حمه‌د شه‌رع دووپاتی كرده‌وه كه كورد به‌شێكی دانه‌بڕاوه له سوریا، ئه‌مریكاش به‌په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕوانی یه‌كگرتنی بێ كێشه‌ی هاوبه‌شه مێژووییهكهمانه له شه‌ڕی دژی داعش له‌گه‌ڵ نوێترین ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، و پێكه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له جه‌نگی تیرۆر.
*كاره سه‌خته‌كانی كۆتاییهێنان به ورده‌كارییه‌كانی ڕێككه‌وتنێكی گشتگیری تێكه‌ڵبوونی هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ سوپای سوریا له ئێستاوه ده‌ستپێده‌كه‌ن و ئه‌مریكا له هه‌موو قۆناغێكدا به توندی پاڵپشتی ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌كات.
*ئێمه به‌رژه‌وه‌ندییه گرنگه‌كانی ئاسایشی نیشتمانیمان ده‌پارێزین له شكستپێهێنانی پاشماوه‌كانی داعش و پێشخستنی پلانی بوێرانه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ بۆ ئاشتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
*ئه‌مریكا به تایبه‌تی هانده‌ری ئه‌م هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌یه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش، كه ئاسانكاری ده‌كات بۆ چوونه ناوه‌وه‌ی ته‌واوی هاوبه‌شه كورده درێژخایهنهكانمان بۆ ناو سوریایه‌كی یه‌كگرتوو و گشتگیر كه به‌رژه‌وه‌ندی و مافه‌كانی هه‌موو هاووڵاتیانی ده‌پارێزێت- ئامانجی كۆتایی یەکخستنی ئاراستە جیاوازەکانە بۆ ناو یەک رێڕەوی گشتگیر لەپێناو ئاشتەوایی و یەکڕیزیی نیشتمانی.
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی سوریا رێككه‌وتنێكی گشتگیری ئاگربه‌ست و یه‌كگرتنی ته‌واو له نێوان حكومه‌تی سوریا و هه‌سه‌ده راگه‌یاند.
PM:09:01:18/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 344
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت