ماكرۆن بۆ شه‌رع: ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی ڕابگه‌یه‌نن
وێستگه‌نیوز -
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند كه له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی كاتی سوریا كردووه و پێی وتووه كه "پێویسته ئاگربه‌ستێكی هه‌میشه‌یی رابگه‌یه‌نن".
ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له هه‌ژماری خۆی له پلاتفۆڕمی (X) نووسیویه‌تی: "به‌یانیی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆك كۆماری سوریا قسه‌م كرد".
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ده‌ڵێت: "نیگه‌رانییه‌كانی خۆمم سه‌باره‌ت به زیادبوونی گرژییه‌كان له سوریا و به‌رده‌وامیی هێرشه‌كان پێ ڕاگه‌یاند".
نووسیویشیه‌تی: "پێویسته ئاگربه‌ستێكی هه‌میشه‌یی رابگه‌یه‌ندرێت و ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای كۆبوونه‌وه‌كانی مانگی ئادار، له‌سه‌ر پرسی تێكه‌ڵكردنی هێزه‌كانی قه‌سه‌ده به ده‌وڵه‌تی سووریا، ڕێككه‌وتنێك بكرێت. ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كێتی و ئارامیی سووریا زۆر گرنگه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له 6ی كانوونی دووه‌مه‌وه له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شقه‌وه هێرشی سیستماتیك بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كان له شاری حه‌له‌ب ده‌ستیپێكرد و به‌رده‌وامیش بوو تا گه‌یشته ناوچه‌كانی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا له ته‌بقه و لادێكانی باشووری شاری ره‌ققه و دێره‌زور و تا ئه‌مڕۆش هێرشه‌كان به‌رده‌وامن.
PM:05:33:18/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 332
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت