دوو بەرپرسی ئەمنی پارتی یەکێکیان بەپێنج ساڵ زیندانیکردن و یەکێکی تریان دەنێردرێتە ماڵەوە


وێستگەنیوز - کەرکوک 
سەرچاوەیەک لەپۆلیسی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ بەرپرسی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەکانی ئازادی بەپێنج ساڵ زیندایکردن سزا درا، هەروەها بەڕێوبەرایەتی کاروباری کارگێڕی و دارایی پۆلیسی کەرکوکیش نێردرایە ماڵەوە. 


سەرچاوەکە بەوێستگەنیوزی ڕاگەیاند سامان مەعروف ناسراو بەسامانی شوشە کە پێشتر بەڕێوبەری پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەکان بووە لەپۆلیسی ئازادی بەتۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل سزای پێنج ساڵ زیندانیکردنی بەسەر سەپێنرا. 

سەرچاوەکە وتیشی چەند مانگێک لەمەوبەر ئەو بەرپرسەی پۆلیس لەلایەن هێزێکی تایبەت دەستگیرکراو ڕەوانەی دادگا کراو ئەمڕۆ سزا درا. 

سەرچاوەکە وتی : ئەو بەرپرسەی پۆلیس سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان بوو. 

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد هەر ئەمڕۆ بەبڕیارێک بەڕێوبەرایەتی کاروباری کارگێڕی و ئیداری پۆلیسی کەرکوک هەڵوەشێنراوەتەوە و کە بەڕێوبەرایەتییەکی گەورەیەو بەڕێوبەرەکەی وەک جێگری بەڕێوبەری پۆلیسی کەرکوک تەماشا دەکرێت و بەڕێوبەرەکەی کەناوی سەباح جاف بووەو سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان بووە نێردراوەتە ماڵەوە.


PM:04:20:18/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 9392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو