کەشناسیی هەرێمی کوردستان: بارینی بەفر و باران دەستپێدەکاتەوە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی راگەیاند.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی کانونی دووەمی 2026، ئاسمان نیمچە هەور و هەندێک ناوچە هەوری تەواو دەبێت ، لە کاتەکانی نیوەڕۆ سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک کاریگەری شەپۆڵێکی بارانبارین و بەفر بارین دەستپێدەکات لە دوانیوەڕۆ و ئێوارە کاریگەری ئەم شەپۆڵە دەگاتە سەرجەمی ناوچەکەمان، شێوازی دابارین هەندێک کات نمە بارانی پچڕ پچڕ و بارانی مامناوەند بەفر بارینیش لە ناوچە سنووریەکان و شاخاوییە بەرزەکان دەبێت لە هەندێ کاتدا، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-3) پلەی سیلیزی بەراورد بە دوێنێ".
بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە:
هەولێر : 9 پلەی سیلیزی
پیرمام : 6 پلەی سیلیزی
سۆران : 5 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 1 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 8 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 9 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 8 پلەی سیلیزی
دهۆک : 8 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 9 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 8 پلەی سیلیزی
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی دووشەممە 19ی کانونی دووەمی 2026، کاریگەری شەپۆلی بارانبارین لەسەر سەرجەمی ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت بە شێوەی نمە باران لە هەندێک کاتدا , لەگەڵ بەفربارین لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان بە شێوەی پچڕ پچڕ، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە تایبەت پلەکانی گەرمای بەرەبەیان نزم بوونەوەکە زیاتر دەبێت".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 7 پلەی سیلیزی
پیرمام : 3 پلەی سیلیزی
سۆران : 5 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 1 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 6 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 7 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :6 پلەی سیلیزی
دهۆک :5 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 6 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 7 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 8 پلەی سیلیزی
ئەوەشخراوەتەڕوو، "لەگەڵ کاریگەری ئەم شەپۆلەی روو لە ناوچەکەمان دەکات پلەکانی گەرما بە چەند پلەیەک نزم دەکاتەوە بە تایبەت لە ڕۆژی سێشەممە و چوارشەممە ئەگەری دروستبوونی دیاردەی شەختە دەبێت لە کاتەکانی بەرەبەیان".
AM:11:32:18/01/2026
ئهم بابهته 760
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت