ئۆجەلان: ئەوەی لە سوریا روودەدات هەوڵێکە بۆ تێکدانی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی


وێستگەنیوز-

شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان بڵاوکردەوە.


شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی رایانگەیاند، "ڕۆژی 17ی کانونی دووەمی 2026, سەردانی ئیمرالییان کردووە و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان کۆبوونەوەکەییان ئەنجامداوە کە نزیکەی دوو کاتژمێر و نیوی خایاندووە".

وەک شاندەکە ئاماژەی پێداوە، لە میانی دیدارەکەدا ئۆجەلان پابەندبوونی خۆی بە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی و بەردەوام بوونی لەسەر بانگەوازی 27ی شوبات دووپات کردەوە، لەم چوارچێوەیەشدا جارێکی دیکە جەختی لە گرنگی هەنگاوی پێویست بۆ پێشخستنی پرۆسەکە کردەوە.

لە راگەیەنەدراوەکەدا هاتووە، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە پێشهاتەکانی سوریا بوو، ئۆجەلان رایگەیاند، "زۆر نیگەرانە لە پێشهاتەکان و پەرەسەندنی گرژییەکان، هەروەها بە هەوڵێک بۆ تێکدانی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی دەزانێت".

هاوکات ئۆجەلان جەختی کردەوە، "هەموو کێشەکان لە سوریا تەنیا بە وتووێژ و دانوستان و ژیری چارەسەر دەکرێن و پێویستیشە چارەسەر بکرێن".

ئۆجەلان راشیگەیاند، "ئامادەیە بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات بۆ ئەوەی ئەم پرسە بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێت و لە ململانێ دوور بکەوێتەوە"، هەروەها بانگەوازی خۆشی دووپات کردەوە، هەموو لایەنەکان رۆڵی ئەرێنی خۆیان بگێڕن و بەرپرسیارانە و بە پەرۆشانە لەم بابەتەدا مامەڵە بکەن.


AM:10:36:18/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت