د. عەلی قەرەداغی: داننان بە مافە رەواکانی کورد هەنگاوێکی گەورەیە
وێستگەنیوز-
پڕۆفیسۆر د. عەلی قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان، پشتگیری و پێشوازی خۆی بۆ بڕیارەکانی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا سەبارەت بە پێدانی مافەکانی پێکهاتەی کورد راگەیاند.
د. عەلی قەرەداغی لە پەیامێکدا داوای لە کوردانی سوریا کرد کە پشتگیری ئەم بڕیارانە بکەن و بە شێوەیەکی تەواو تێکەڵی بونیادنانەوەی سوریایەکی پێشکەوتوو و یەکگرتوو ببن، رایگەیاند، "ئەم بڕیارانە دەست دەخەنە سەر برینە قووڵەکانی سوریا کە بەهۆی ستەم، خراپی بەڕێوەبردن و تائیفەگەرییەوە دروست ببوون".
ئاماژەی بەوەکرد، "داننان بە مافە رەواکانی کورد، هەنگاوێکی گەورەیە بەرەو یەکسانی و بونیادنانی دەوڵەتی یاسا، هەروەها پەیامێکە بۆ هەمووان کە دەوڵەت لەمەودوا لەگەڵ گەلەکەیدایە، نەک لە دژیان".
د. عەلی قەرەداغی داوای لە کوردانی سوریا کرد کە ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە بۆ هاوبەشییەکی نیشتمانیی راستەقینە لە ژێر چەتری یاسا و سەروەری وڵاتدا.
هەروەها جەختی کردەوە کە سوریا بە "دوورگەی دابڕاو" بونیاد نانرێت، بەڵکو بە یەکگرتوویی هەموو پێکهاتەکانی دەبێتە ماڵێک بۆ هەمووان.
AM:10:34:18/01/2026
ئهم بابهته 268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت