نێچیرڤان بارزانی و مەزڵوم عەبدی و محەمەد ئیسماعیل جەختیان لە چەسپاندنی ئاشتی لە سوریا کردەوە
وێستگەنیوز-
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ی کانونی دووەمی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازیی له مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و محه‌مه‌د ئیسماعیل، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کورد له سوریا (ئەنەکەسە) و شاندێكى ياوه‌ريان کرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سوريا و پێكدادانى نێوان هێزه‌كانى سوپاى سوريا و هەسەدە تاوتوێ كران، له‌مباره‌يه‌وه جەخت لە پێویستیی چەسپاندنی ئاشتی و کۆتاییهێنان بە گرژیی سەربازی و تووندوتیژی لە دۆخی هەنووکەيی سوریادا کرایەوە.
هەروەها هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى گفتوگۆ وه‌ک تاکە رێگە بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى كێشه‌كان و به‌دیهێنانی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکانی سوریای نوێ.
تاوتوێکردنی هەنگاوی کردەیی بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ ئەو ناوچانەی بەهۆی شەڕ و ململانێکانەوە زیانیان بەرکەوتووە، لەگەڵ ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا دەربارەی دۆخی گشتیی سوریا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
لاى خۆيه‌وه شاندى ميوان سوپاس و پێزانينيان بۆ رۆڵ و هه‌وڵه‌كانى نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و رێگه‌گرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى گرژى و ئاڵۆزييهكان، دووپات كرده‌وه.
PM:08:31:17/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 316
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت