مەسعود بارزانی: دیالۆگ و سەقامگیری و پێكەوەژیان لە سوریای نوێ گرنگە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ شەممە 17ی كانونی دووەمی 2026، لە پیرمام مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان میوانداریی كۆبوونەوەیەكی گرنگی كرد لەنێوان باڵیۆز تۆماس باراك، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری سوریا و ویندی گرین، كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر و ژەنراڵ كێڤن لامبارت، فەرماندەی هێزەكانی ئەمەریكا لە سوریا و كۆڵۆنێڵ زاكاریا كۆرك و ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات و محەمەد ئیسماعیل، سەرۆكی ئەنەكەسە.


بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، لە دیدارەكەدا مەسعود بارزانی بەگەرمی بەخێرهێنانی هەموو لایەنەكانی كرد و سوپاس و پێزانینی خۆی پێشكەشكردن كە لەم هەلومەرجە تایبەتەدا ئامادەیان بۆ ئەم كۆبوونەوەیە هەبووە لەپێناو ئاشتی و رێگرتن لە تووندوتیژی، مەسعود بارزانی جەختی لە بایەخ و گرنگیی دیالۆگ و سەقامگیری و پێكەوەژیان لە سوریای نوێ كردەوە.

هەر لەو دیدارەدا باڵیۆز تۆماس باراك بە نوێنەرایەتیی ئەمەریكا سوپاس و پێزانینی ئاراستەی مەسعود بارزانی كرد بۆ ئەم میوانداری و كۆبوونەوەیە و پشتیوانییە بەردەوامەكانی.

دواتر ئامادەبووان گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان هەبوو لەسەر چەند بابەتێك و بۆ هێنانە ئارای سەقامگیری رۆشناییان خستەسەر چەند هەنگاوێكی كرداری.


PM:07:23:17/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت