سەرۆکایەتیی هەرێم: نیچیرڤان بارزانی و ماکرۆن دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و رۆژهه‌ڵاتى ناوهڕاستيان تاوتوێ كرد
وێستگەنیوز-
دوانيوهڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممە 17ی کانونی دووەمی 2026، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيى له ئيمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ره‌نساوه پێگه‌يشت، تيايدا دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و رۆژهه‌ڵاتى ناوهڕاستيان تاوتوێ كرد و به‌تايبه‌تى تيشكيان خسته سه‌ر پێشهاته‌كانى سوريا.
بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بێت، هه‌ردوولا نيگهرانيى قوڵيان به‌رامبه‌ر به ئاڵۆزى و پێکدادانەکان له سوريا ده‌ربڕى و داوايان كرد هه‌موو لايه‌ك دۆخه‌كه هێور بکەنەوە، هه‌روه‌ها پشتگيرييان بۆ ده‌ستبه‌جێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گفتوگۆكان بۆ جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى 10ى ئادارى نێوان هه‌سه‌ده و حكومه‌تى سوريا ده‌ربڕى و جه‌ختيان له پاراستنى خه‌ڵكى سڤيل كرده‌وه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ماكرۆن ستايشى ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى نێچيرڤان بارزانى کرد بۆ ميانگيرى و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخى سوريا و ڕێگه‌گرتن له ئاڵۆزيى زياتر.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى جەختی کردەوە، پێویستە مافه‌كانى گەلی كورد له ده‌ستوورى داهاتووى سوريادا جێ‌گير بكرێن، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی بۆ ڕۆڵ و پشتگيريى ماكرۆن و فەرەنسا له‌پێناو نه‌هێشتنى گرژى و ئاڵۆزييهكان و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکەدا دەربڕی.
PM:06:11:17/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 368
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت