هه‌سه‌ده: حكومه‌تی دیمه‌شق به چه‌كی قورس و تانك هێرشی كرده‌سه‌رمان
وێستگه‌نیوز –
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رایگه‌یاند كه حكومه‌تی دیمه‌شق به چه‌كی قورس و تانك هێرشی كرده‌سه‌ر ، ده‌شڵێت: "به‌وهۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك شه‌ڕڤانمان شه‌هید بوون".
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌رباره‌ی پێكدادانه‌كانی دیبسی عه‌فنان له رۆژئاوای ره‌ققه بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
*له ناوچه‌ی دیبسی عه‌فنان له رۆژئاوای شاری ره‌ققه، دوای هێرشێكی خیانه‌تكارانه‌ی گروپه‌كانی حكومه‌تی دیمه‌شق بۆ سه‌ر پێگه‌كانی هێزه‌كانمان، پێكدادان روویدا.
*ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی ئاشكرای ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌یه كه به چاودێری نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام درا.
*به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌دا ئاگربه‌ست ده‌كرێت و واده‌ی 48 كاتژمێر بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له شارۆچكه‌كانی دێرحافر و مه‌سكه‌نه دیاریكراوه.
*حكومه‌تی دیمه‌شق پێش ته‌واوبوونی واده‌ی كشانه‌وه‌كه كاروانی سه‌ربازی و چه‌كی قورس و تانكی بۆ ناوچه‌كه نارد و هێرشی كرده سه‌ر شه‌ڕڤانانمان و له ئه‌نجامدا چه‌ند كه‌سێكیان شه‌هیدبوون.
*ئه‌وانه‌ی پێشێلی رێكه‌وتنه‌كه‌یان كردووه و خیانه‌تیان له هێزه‌كانمان كردووه، به ته‌واوی به به‌رپرسیاری ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه ده‌زانین.
*هاوكات وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی چاودێری رێككه‌وتنه‌كه به به‌رپرسیار ده‌زانین له‌وه‌ی روویدا و داواده‌كه‌ین به خێرایی ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن بۆ راگرتنی پێشێلكارییه‌كان و ڕێگری له تێكچوونی زیاتری دۆخه‌كه.
PM:02:55:17/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 228
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت