تۆم باراك و مه‌زڵوم عه‌بدی له‌ باره‌گای بارزانی كۆده‌بنه‌وه‌


وێستگه‌نیوز - 
بڕیاره‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ نوێنه‌ری تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ بۆ سوریا و فه‌رمانده‌ی‌ گشتی‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات له‌ باره‌گای‌ بارزانی‌ له‌ پیرمام به‌ڕێوه‌ بچێت.

پێشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 17ی كانوونی دووه‌می 2026، مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده‌" و تۆم باراك، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا؛ گه‌یشتنه‌ هه‌ولێر.

به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كانی‌ وێستگه‌، له‌ ئێستادا تۆم باراك، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری‌ سوریا له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌ له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ڕێككه‌وتنی 10ـی ئازاری نێوان هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) و حكومه‌تی‌ دیمه‌شق، دۆخی سووریا و دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ تاوتوێ بكرێن.

بڕیاریشه‌ دواتر كۆبوونه‌وه‌ی‌ هاوبه‌شی‌ مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و تۆم باراك نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا له‌ باره‌گای بارزانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

وا بڕیاره‌ ئێواره‌ش تۆم باراك له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه‌. 

كۆبوونه‌وه‌ی تۆم باراك و مه‌زڵووم عه‌بدی به‌ ئاماده‌كاریی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رێكخراوه‌.


PM:12:49:17/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت