هه‌سه‌ده: دیمه‌شق مه‌رجه‌كانی رێككه‌وتنی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌بی پێشێل كرد
وێستگه‌نیوز –
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رایگه‌یاند كه دیمه‌شق مه‌رجه‌كانی رێككه‌وتنی ده‌رباره‌ی دێرحافر پێشێل كرد و به‌رله‌وه‌ی هێزه‌كانیان بكشێنه‌وه، چوونه ناو شارۆچكه‌كانه‌وه، ده‌شڵێت: "ئه‌مه‌ش دۆخێكی مه‌ترسیداری دروستكرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" به‌یاننامه‌یه‌ك بۆ ڕای گشتی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
*له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه به چاودێری نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام درابوو، وابڕیاربوو كه هێزه‌كانی حكومه‌تی دیمه‌شق دوای ته‌واوكردنی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان بچنه ناو شارۆچكه‌كانی دێر حافر و مه‌سكه‌نه له ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب.
*به‌ڵام دیمه‌شق مه‌رجه‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی پێشێل كرد و پێش ئه‌وه‌ی شه‌ڕڤانانمان به ته‌واوی بكشێنه‌وه، هاته ناو شارۆچكه‌كانه‌وه.
*ئه‌مه‌ش دۆخێكی زۆر مه‌ترسیداری دروستكرد كه ئه‌گه‌ری هه‌یه كاردانه‌وه‌ی جددی هه‌بێت.
*داوا له زلهێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین كه چاودێری رێككه‌وتنه‌كه ده‌كه‌ن، به‌په‌له ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن بۆ دڵنیابوون له جێبه‌جێكردنی و رێگریكردن له په‌ره‌سه‌ندنی زیاتر.
PM:12:04:17/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 528
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت