به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر مه‌رسومه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ری دیموكراتیی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا له راگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌ڵوێستی ده‌رباره‌ی مه‌رسومه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی كاتی سوریا تایبه‌ته به مافه‌كانی گه‌لی كورد ده‌ربڕی و رایگه‌یاند كه مافه‌كانی كورد به مه‌رسومی كاتی ناپارێزرێن، به‌ڵكو به ده‌ستووری هه‌میشه‌یی ده‌پارێزرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "ده‌ركردنی هه‌ر مه‌رسومێك، هه‌رچه‌نده نیازه‌كه‌شی باش بێت، ناتوانێت ببێته گره‌نتیه‌كی راسته‌قینه بۆ پاراستنی مافی پێكهاته‌كانی سوریا، مه‌گه‌ر نه‌بێته به‌شێك له چوارچێوه‌یه‌كی ده‌ستووریی گشتگیر".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر ده‌ڵێت: "مافه‌كان ته‌نیا له ڕێگه‌ی ده‌ستوورێكی هه‌میشه‌ییه‌وه ده‌چه‌سپێن كه گوزارشت له ئیراده‌ی هه‌موو پێكهاته‌كان بكات".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ئه‌گه‌رچی ده‌كرێت مه‌رسومه‌كه وه‌ك هه‌نگاوێكی یه‌كه‌م سه‌یر بكرێت، به‌ڵام وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواست و ئومێده‌كانی گه‌لی سوریا نییه كه قوربانییه‌كی زۆری له‌پێناو مافه ڕه‌واكانیدا داوه".
هاوكات داوای داڕشتنی ده‌ستوورێكی دیموكراتیی فره‌یی كردووه كه پارێزه‌ری مافی سه‌رجه‌م ئایین و پێكهاته‌كان بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر راشیگه‌یاندووه كه "چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی بۆ پرسی كورد و ماف و ئازادییه‌كان له سوریا، ته‌نیا له ڕێگه‌ی دیالۆگێكی نیشتمانیی گشتگیر و ده‌ستوورێكی دیموكراتیی لامه‌ركه‌زییه‌وه ده‌بێت كه بنه‌مای هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی دابنێت".
AM:10:57:17/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت