كه‌شناسی هه‌رێم: به‌فر و باران ده‌ستپێده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه شه‌پۆلێكی به‌فر و باران روو له ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌كات و له زۆربه‌ی ناوچه شاخاویه‌كان و ناوچه سنووریه‌كان به‌فر ده‌بارێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ی كانوونی دووه‌می 2026 ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت له كاته‌كانی ئێواره‌دا ده‌گۆرێت بۆ هه‌وری ته‌واو، له دره‌نگانی شه‌ودا ئه‌گه‌ری بارینی نمه باران هه‌یه له هه‌ندێ ناوچه له رۆژئاوای هه‌رێم و بارینی كه‌مێك به‌فر له ناوچهشاخاویهكانی سنووری پارێزگای دهۆك".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ. خێرایی با 5 – 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با گۆڕاو و مه‌ودای بینین له‌نێوان 8-10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 17- 1- 2026 ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له زۆربه‌ی ناوچه‌كاندا له‌گه‌ڵ بارینی نمه باران سه‌ره‌تا له سنووری پارێزگای دهۆك ده‌ست پێده‌كات پاشان له كاته‌كانی ئێواره‌دا پارێزگای هه‌ولێر و هه‌ندێ ناوچه له پاڕیزگای كه‌ركوك و سلێمانی ده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ها به‌فر بارین له زۆربه‌ی ناوچه شاخاویه‌كان و ناوچه سنووریه‌كانی هه‌رێم ده‌بێت".
روونیشیكرده‌وه كه "پله‌كانی گه‌رما به‌گشتی به‌رزتر ده‌بێت به (1-3) پله به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ. خێرایی با مام ناوه‌ند ده‌بێت (5 – 15 ) كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا. ئاراسته‌ی با باكووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین له‌نێوان ( 8 – 10 ) كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی بۆ ئه‌مڕۆ به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر : 11 پله‌ی سیلیزی
پیرمام : 7 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 6 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران : 2 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 9 پله‌ی سیلیزی
چه‌مچه‌ماڵ: 10 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 10 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 9 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ: 9 پله‌ی سیلیزی
ئاكرێ: 9 پله‌ی سیلیزی
AM:10:43:17/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 1328
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت