فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی بۆ رۆژهه‌ڵاتی فوڕات دا
وێستگه‌نیوز -
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی بۆ رۆژهه‌ڵاتی فوڕات دا و رایگه‌یاند كه سبه‌ی ده‌كشێنه‌وه.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" له پلاتفۆڕمی (X) رایگه‌یاند كه: "له‌سه‌ر داواكاری وڵاتانی دۆست و نێوه‌ندگیران و وه‌ك نیشاندانی نیازپاكیمان بۆ ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی یه‌كگرتن و پابه‌ندبوون به رێككه‌وتنی 10ی ئازار، بڕیارماندا كه سبه‌ی كاتژمێر 7ی به‌یانی هێزه‌كانمان له هێڵه‌كانی ئێستای رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب كه له دوو رۆژی رابردوودا له‌ژێر هێرشدابوون، بكشێنینه‌وه و دووباره له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فوڕات بڵاویانبكه‌ینه‌وه".
ئه‌م بڕیاره‌ی مه‌زڵوم عه‌بدی دوای ئه‌وه دێت كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا سوپای عه‌ره‌بی سوریا فشاره‌كانی بۆسه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه له رۆژئاوای رووباری فوڕات "دێر حافر و مه‌سكه‌نه" چڕكرده‌وه و وه‌ك ناوچه‌ی شه‌ڕ پۆلێنی كردن و چه‌ندین جاریش به درۆن و تۆپهاوێژ بۆدروومانی كردن.
پێشتریش هێرشی كرده‌سه‌ر هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی ئه‌شره‌فیه و شێخ مه‌قسود له شاری حه‌له‌ب و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی سه‌ر به ئیداره‌ی خۆسه‌ری له شاره‌كه ده‌ركرد.
PM:11:53:16/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت