ئه‌حمه‌د شه‌رع مه‌رسومێكی كۆماری بۆ كورد ده‌ركرد
وێستگه‌نیوز –
ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی كاتی سوریا مه‌رسوومی ژماره (13)ی ساڵی 2026ی ده‌ركرد، تێیدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه هاوڵاتییانی كوردی سووریا به‌شێكی بنه‌ڕه‌تی و ڕه‌سه‌نی گه‌لی سوریان، و ناسنامه‌ی كولتووری و زمانییان به‌شێكی دانه‌بڕاوه له ناسنامه‌ی نیشتمانیی سووریای فره‌چه‌شن و یه‌كگرتوو.
له مه‌رسومه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رعدا هاتووه كه:
مادده‌ی (1): هاووڵاتییانی كوردی سوریا به به‌شێكی بنه‌ڕه‌تی و ڕه‌سه‌نی گه‌لی سوریا داده‌نرێن، و ناسنامه‌ی كولتووری و زمانییان به به‌شێكی دانه‌بڕاوه له ناسنامه‌ی نیشتمانیی سوریای فره‌چه‌شن و یه‌كگرتوو داده‌نرێت.
مادده‌ی (2): ده‌وڵه‌ت پابه‌ند ده‌بێت به پاراستنی فره‌چه‌شنیی كولتووری و زمانی، و مافی هاووڵاتییانی كورد مسۆگه‌ر ده‌كات له زیندووكردنه‌وه‌ی كه‌له‌پوور و هونه‌ره‌كانیان و په‌ره‌پێدانی زمانی دایكیان له چوارچێوه‌ی سه‌روه‌ریی نیشتمانیدا.
مادده‌ی (3): زمانی كوردی به زمانێكی نیشتمانی داده‌نرێت، و ڕێگه ده‌درێت به وانه‌وتنه‌وه‌ی له قوتابخانه حكومی و تایبه‌ته‌كاندا له‌و ناوچانه‌ی كه كورد ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاوی دانیشتووانه‌كه‌ی پێكده‌هێنن، وه‌ك به‌شێك له پڕۆگرامی ئاره‌زوومه‌ندان یان وه‌ك چالاكییه‌كی كولتووریی فێركاری.
مادده‌ی (4): كاركردن به هه‌موو ئه‌و یاسا و ڕێكاره نائاساییانه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه كه به‌هۆی ئه‌نجامی سه‌رژمێریی ساڵی 1962 له پارێزگای حه‌سه‌كه كاریانپێكراوه، و ره‌گه‌زنامه‌ی سوری ده‌به‌خشرێته هه‌موو ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردن و له‌سه‌ر خاكی سوریا نیشته‌جێن، به "مه‌كتومولقه‌ید"ه‌كانیشه‌وه، له‌گه‌ڵ یه‌كسانی ته‌واویان له ماف و ئه‌ركه‌كاندا.
مادده‌ی (5): جه‌ژنی "نه‌ورۆز" (21ی ئازار) له ته‌واوی ناوچه‌كانی كۆماری عه‌ره‌بیی سوریا ده‌بێته پشووی كرێی ته‌واوه، وه‌ك جه‌ژنێكی نیشتمانی كه گوزارشت له به‌هار و برایه‌تی ده‌كات.
مادده‌ی (6): دامه‌زراوه راگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌ییه‌كانی ده‌وڵه‌ت پابه‌ند ده‌بن به گرتنه‌به‌ری وتارێكی نیشتمانیی گشتگیر، و به‌پێی یاسا هه‌ر جۆره جیاكاری یان په‌راوێزخستنێك له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌یی یان زمانی قه‌ده‌غه‌یه، و هه‌ر كه‌سێك هانی فیتنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بدات به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان سزا ده‌درێت.
مادده‌ی (7): وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رپرس ده‌بن له ده‌ركردنی ڕێنماییه جێبه‌جێكارییه پێویسته‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی ئه‌م مه‌رسوومه، هه‌ر لایه‌نه و به‌پێی پسپۆڕیی خۆی.
مادده‌ی (8): ئه‌م مه‌رسوومه له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه و له ڕێكه‌وتی ده‌رچوونیه‌وه به كارا داده‌نرێت.
PM:09:59:16/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 1080
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت