ئه‌لمۆنیتۆر: سبه‌ی مه‌زڵوم عه‌بدی و تۆم باراك له هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه
وێستگه‌نیوز –
پێگه‌ی ئه‌لمۆنیتۆری ئه‌مریكی له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه كه سبه‌ی شه‌ممه مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" و تۆم باراك نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ سوریا له هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه.
ئه‌لمۆنیتۆر ده‌ڵێت: "ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له چوارچێوه‌ی هه‌وڵێكی هاوئاهه‌نگیكراوی ئه‌مریكادایه به ئامانجی رێگریكردن له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ و پێكدادانی سه‌رتاسه‌ری له‌نێوان هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا و هێزه‌كانی هه‌سه‌ده".
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه "هه‌رچه‌نده هه‌واڵه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام وته‌بێژی نووسینگه‌ی تۆم باراك ئاماده نه‌بووه هیچ لێدوانێك له‌باره‌ی خشته‌ی كار و سه‌ردانه‌كانی نێرده‌كه‌ی ئه‌مریكا بدات".
ئه‌و پێگه ئه‌مریكیه له زاری سه‌رچاوه‌كانیه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه كه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رۆڵی سه‌ره‌كیی هه‌یه له رێكخستنی ئه‌م دیداره چاوه‌ڕوانكراوه‌دا.
PM:07:04:16/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 320
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت