ئه‌وقافی سلێمانی لیژنه بۆ وتارخوێنهكهی مزگه‌وتی به‌خته‌وه‌ری پێكده‌هێنێت
وێستگه‌نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقافی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه لیژنه بۆ وتارخوێنهكهی مزگه‌وتی به‌خته‌وه‌ری پێكده‌هێنێت، ده‌شڵێت: "نابێت هیچ وتارخوێنێك له له‌نێو حه‌ره‌می مزگه‌وتدا ھێرش بكاته سه‌ر ھیچ كه‌س و لایه‌نێك".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقافی پارێزگای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*ئه‌مڕۆ ھه‌ینی له‌كاتی وتاری ھه‌ینی له مزگه‌وتی به‌خته‌وه‌ری شاری سلێمانی، به‌ھۆی ھه‌ندێ بابه‌تی لابه‌لای ده‌ره‌وه‌ی وتار، گفتوگۆیه‌ك له‌نێوان مامۆستای وتارخوێن و نوێژخوێنانی مزگه‌وته‌كه دروست بووه و بووه‌ته ھۆی نیگه‌رانی به‌شێكی نوێژخوێنان.
*ئێمه له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقاف ئه‌م سێ خاڵه بۆڕای گشتی ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
یه‌كه‌م: به‌پێی ڕاسپارده‌كانی كۆنفرانسی ڕێكخستنی گوتاری ئاینی، ھیچ مامۆستایه‌كی به‌ڕێزی وتارخوێن نابێت (ڕاسته‌وخۆ یان نا راسته‌وخۆ)ھێرش بكاته سه‌ر ھیچ كه‌س و لایه‌نێك له كاتی وتار و له‌نێو حه‌ره‌می مزگه‌وتدا
دووه‌م: تێكدانی كه‌شی وتار‌و به‌شێكی نوێژ خوێنان له‌ناو وتار به‌م شێوازه‌ی لهبڵاوكراوهكاندا تۆماركراوه، ئارامی مزگه‌وته‌كان تێكده‌دات، كه ھیچ كه‌سێك ئاواتی بۆ ناخوازێت.
سێیه‌م: بڕیارماندا به پێكھێنانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند تاوه‌كو بگه‌ینه دروستی بابه‌ته‌كه‌و له‌كۆتایدا به‌پێی یاسا‌و ڕێنماییه‌كان مامه‌ڵه ده‌كه‌ین .
PM:06:14:16/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 344
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت