شاسوار عه‌بدولواحید له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی و پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا قسه ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نیدا قسه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنی و دادگایكردنی قسه بۆ میدیاكانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بكات.
وێستگه‌نیوز ڕووماڵی ڕاسته‌وخۆی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌ك ده‌كات كه بڕیاره شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌ئۆفیسه‌كه‌ی خۆی له‌گوندی ئه‌ڵمانی شاری سلێمانی سازیبكات.
ئه‌م كۆنگره رۆژنامه‌وانییه له‌كاتێكدایه كه ناوبراو دوێنێ چوارشەممە ١٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، دوای زیاتر لە پێنج مانگ زیندانیکردنی، دادگای سلێمانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی بە کەفالەت ئازاد کرد.
سێ مانگ پێش هەڵبژاردن و لە شەوی ١٢ـی مانگی هەشتی ساڵی رابردوو شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، بەهۆکاری سیاسیی دەستگیرکرا و زیندانی کرا.
بڕیاره ئه‌مرۆ كاتژمێر شه‌شی سه‌ر له‌ئێواره ناوبراو له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا قسه له‌سه‌ر شێوازی ده‌ستگیركردن و ئازادكردنی بكات و هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر دوا هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجام و پێشهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بخاته ڕوو به‌تایبه‌ت پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا.
PM:03:08:15/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 232
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت