خزمەتگوزاری زیادكردنی منداڵی خوار تەمەن 12 ساڵ لە كارتی خۆراك بۆ دهۆك كارا كرا
وێستگهنیوز –
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایدەگەیەنێت خزمەتگوزاری زیادكردنی منداڵی خوار تەمەن 12 ساڵ لە كارتی خۆراك بەشێوەی ئەلیكترۆنی بۆ دهۆك كارا كراوە.
وەزارەتی بازرگانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "خزمەتگوزاری زیادكردنی منداڵی خوار تەمەن 12 ساڵمان بەردەست خستووە لە چوارچێوەی كارتی خۆراك و بەشێوەیەكی ئەلیكترۆنی بۆ لقی خۆراكی پارێزگای دهۆك".
بەپێی راگەیەندراوەكە، تاڵب حەسەن نیعمە، بەڕیوەبەری گشتی فەرمانگەی پلاندانان و چاودێری ئاماژەی كردووە، "ئەم خزمەتگوزارییە ئەلیكترۆنیە رۆڵێكی بەرچاوی دەبێت لە تەواوكردنی مامەڵەی هاوڵاتیان بەشێوەیەكی بە پەلە".
وتیشی، "ئەم خزمەتگوزاریە هەنگاوێكە بۆ كەمكردنەوەی رۆتینی ئیداری و پتەوكردنی وردبینی لە داتاكان و گەرنتیكردنی گەیشتنی پاڵپشتی خۆراكی بۆ كەسانی شایستە".
PM:02:22:15/01/2026
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت