ئیدارەی خۆسەر: زمانی هەڕەشە و شەڕ رەتدەكەینەوە و جەخت لەسەر زمانی دیالۆگ دەكەینەوە
وێستگهنیوز –
ئیدارەی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایدەگەیەنێت زمانی هەڕەشە و شەڕ رەتدەكەینەوە و جەخت لەسەر زمانی دیالۆگ دەكەینەوە.
ئیدارەی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، " بەقوڵی نیگەرانین و سەرزەنشتی ئەو هەڵكشانە بێ پاساو و ناڕەوایە دەكەين كە لەلایەن هێزەکانی حکومەتی راگوزەرەوە ئەنجامدەدرێت".
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "پەرەسەندنەكان لەلایەن دیمەشقەوە مەترسیەكی گەورەیە و هەڕشەيه بۆ سەر ئەو دەرفەتی ئاشتی و سەقاگیرییەی ماوە لە سوریا و هەڵگیرسانی شەڕی نوێ یان پەنابردن بۆ هەڵکشانی سەربازی دەبێتە هۆی تێکدانی هەر پرۆسەیەکی سیاسی جددی".
دەشڵێن، "جەخت لەسەر زمانی دیالۆگ و گفتوگۆی بەرپرسیارانە دەکەینەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان، دوور لە زمانی هەڕەشە و شەڕ و داوا لە هەموو هێزەکانی سوریا دەکەین یەکگرتوو بن لە رەتکردنەوەی گوتاری رقاوی و کاربكەن بۆ سوریایەکی نا ناوەندی".
AM:11:49:15/01/2026
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت