وەزیری سامانە سروشتییەکان: هیچ كێشه‌یه‌ك له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هەرێم نه‌ماوه
وێستگه‌نیوز –
وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت رایدەگەیەنێت هیچ كێشه‌یه‌ك له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هەرێم نه‌ماوه.
کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "رۆژانه له نێوان 250 هه‌زار بۆ 270 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له هه‌رێمى كوردستان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت".
وتيشى، "دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت، تا ئێستا 22 ملیۆن به‌رمیلیان هه‌نارده کراوە و هیچ كێشه‌یه‌ك له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هەرێم نه‌ماوه".
کەمال محەمەد ساڵح ئاشكراشیكرد، "ماوه‌ی رێككه‌وتنی سێقۆڵی بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت تا 12ـی مانگی ساڵی رابردوو بوو، به‌ڵام ئه‌و ماوه‌یه بۆ 31ـی 3ـی ئەمساڵ درێژكراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی داهاتوو بڕیاری له‌سه‌ر بدات".
دووپاتیشیكردەوە، "حكوومه‌ت هەوڵ دەدات پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2026 جێگیر بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام دایه و به‌رنامه‌یه‌كیشی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته بكاته بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كیی له دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی داهاتووی عێراق".
AM:11:10:15/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت