ده‌زگای میدیایی وێستگه‌نیوز و مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی حزبی شیوعی كوردستان كۆبوونه‌وه
وێستگه‌نیوز -
له چوارچێوه‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ناوه‌نده میدیاییه‌كان و هێزه سیاسییه‌كان، وه‌فدێكی ده‌زگای میدیایی "وێستگه نیوز" به سه‌رۆكایه‌تی سیروان غه‌ریب، به‌رپرسی ده‌زگا، سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی حزبی شیوعی كوردستانی كرد.
وفده‌كه‌ی ده‌زگای میدیایی "وێستگه نیوز" له‌لایه‌ن فاخر شه‌هید زاهیر به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی حزبی شیوعی و گۆران حسێن بەرپرسی پەیوەندییەکانی حزبی شیوعی و هاوڕێ حەسەن جێگری مەڵبەند و هاوڕێ دلێر ئەندامی مەڵبەند پێشوازییان لێكرا.
له دیداره‌كه‌دا به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی حزبی شیوعی و هاوڕێیانی پاڵپشتی ته‌واوی خۆیان بۆ هه‌وڵه‌كانی "وێستگه نیوز" ده‌ربڕی و ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه ئه‌م ده‌زگایه توانیویه‌تی بێلایه‌نی و ڕاستگۆیی بكاته بنه‌مای كاركردنی خۆی، ئه‌مه‌ش له خزمه‌تی گه‌یاندنی زانیاری دروسته به هاوڵاتیان.
له به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخی ئێستای میدیای كوردی كرا و هه‌ردوولا نیگه‌رانی خۆیان نیشاندا به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاڕاسته میدیاییانه‌ی كه كار له‌سه‌ر زیندووكردنه‌وه‌ی ده‌مارگیری نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی ده‌كه‌ن و جه‌ختكرایه‌وه دووپاتیانكرده‌وه كه ئه‌ركی میدیای به‌رپرسیاره ڕێگری له‌و جۆره وتارانه بكات كه زیان به ته‌بایی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گه‌یه‌نن".
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا، وه‌فدی وێستگه سوپاسی پێشوازی گه‌رمی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی حزبی شیوعییان كرد و هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی زیاتر و گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری به مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی ڕاستی و چه‌سپاندنی پره‌نسیپه دیموكراسییه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا.
پێشتر و له ئه‌یلولی رابردوودا وه‌فدێكی باڵای حزبی شیوعی كوردستان كه پێكهاتبوون له ئه‌بو كاروان سكرتێری حزبی شیوعی و عوسمان زیندانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی كاری دیموكراتی و پیشه‌یی ئه‌و حزبه سه‌ردانی وێستگه‌نیوزیان كرد و به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌مڕۆ ستایشی شێوازی كاركردنی وێستگه‌نیوزیان كرد و خواستی خۆیان بۆ كاركردنی هاوبه‌ش له‌گه‌ل ئه‌و میدیایانه‌ی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌نانه كارده‌كه‌ن، ده‌ربڕی.
PM:04:17:14/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 404
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت