وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم: له 3 ساڵی رابردوودا ئێمه 7 مووچه‌مان لێخوراوه به غه‌در
وێستگه‌نیوز -
پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان:
*له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران باس له دۆخی دارایی له 2025 و چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ساڵی نوێ بكه‌ین. له 2026 له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ ده‌گه‌ینه كوێ كرا.
*هاوكات باس له پرسی نه‌وت كرا و ئێمه تا ئێستا چه‌ند نه‌وتمان داوه‌ته حكومه‌تی فیدراڵ.
*جارێكی تر باسی مووچه ناكه‌ین له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و باسی بودجه‌ی هه‌رێم ده‌كه‌ین به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 14.
*له 3 ساڵی رابردوودا ئێمه 7 مووچه‌مان لێخوراوه به غه‌در.
*سه‌رۆك وه‌زیران داوایكرد وه‌ره‌قه‌یه‌ك حازر بكرێت بۆ ئه‌وكاته‌ی ده‌چینه گفتوگۆوه له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌كاتی دانانی یاسای بودجه و له ئێستاوه ئاماده‌كاری خۆمان ده‌كه‌ین.
*ئه‌و 7 مووچه‌یه‌ی نه‌دراوه‌ته فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌ستی لێبهرنادهین و داوای بودجه ده‌كه‌ین له‌حكومه‌تی فیدراڵ.
*چووینه‌ته ساڵی تازه‌وه، مووچه‌ی مانگی 1 دابه‌ش ده‌كه‌ین، به‌ڵاك دۆسیه‌ی ئه‌و حه‌وت مووچه‌یه‌ی تر داناخه‌ین.
*ده‌بێت هه‌رێم به‌پێی ئه‌وه‌ی دهستوی مافی پێداوه، پیاده‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بكات.
*رێكه‌وتنی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ له‌سه‌ر ههناردهكردهوهی نه‌وت بۆ سێ مانگ بووه و گه‌ر هیچ لایه‌نێك تێبینیان نه‌بوو، ئۆتۆماتیكی تازه ده‌كرێته‌وه.
PM:01:24:14/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 292
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت